بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس لە زمانی سێ سەرچاوەوە پاگەندەی کرد کە وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەورووپی ئەڵمانیا، بریتانیا و فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە گفتوگۆ لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ڕەوتی چالاک بوونەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە یان سنەپ بەک یان لە دژی ئێران لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکەن.
ئەکسیۆس نووسی کە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا تا کۆتایی ئەگێست دەرفەتیان داوەتە ئێران کە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی خۆی هەنگاو هەڵبگرێت و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێبکاتەوە و ڕێگری بکات لە چالاک بوونەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوان لە ئەو بارەوە خۆی بواردووە.
Your Comment