گەمارۆی ئابووری
-
لە درێژەی کارە نایاساییەکانی واشنتۆن؛
ئەمریکا ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی گەمارۆدا
ئاژانسی هەواڵی فارس لە داخرانی ناونیشانەکەی واتا farsnews.com لە سەر بڕیاری وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا هەواڵی دا.
-
ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران چەندین کەس و کومپانیای دیکەی گەمارۆ دا
ئەمریکا ژمارەیەک کەس و کومپانیای هاوپەیوەند بە پترۆشیمی ئێران گەمارۆ دا .
-
زەریف:
دۆسیەی ئێران بنێردرێتە ئەنجومونی ئاسایش، لە NPT دەردەچین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر دۆسیەی ئێران بنێردرێتە ئەنجومونی ئاسایش، لە NPT دێینە دەرەوە.
-
وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:
کاردانەوەی توندی ئێران بە گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەم گەمارۆوە نوێیەی ئەمریکا خستوویەتیە سەر ئێران، وتی: بەداخەوە ئەمریکاییەکان تووشی جۆرێک تاكڕەوی نایاسایی و بێ ئەنجام بوونە کە هەر دووپاتیشی دەکەنەوە.
-
دۆناڵد ترامپ:
هێزی ئەمریکی لە هێرشی ئێراندا نەکوژراوە/ گەمارۆی نوێ دەخەینە سەر ئێران
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە گەمارۆی نوێ دژی ئێران دەسەپێنن پاگەندەی کرد: لە هێرشی مووشەکی ئێراندا هێزەکانی ئەمریکا و عێراقدا نەکوژراوە.
-
هەڕەشەی ترامپ لە عێراق:
گەمارۆیەکتان بە سەردا دەسەپێنین کە گەمارۆی ئێران بەلایەوە سووک بێت
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق، وتی: گەمارۆیەکی بێ وێنەتان بە سەردا دەسەپێنین.
-
به زۆرینەی دەنگ;
سنای ئەمریکا پلانی گەمارۆی ڕووسیا، ئێران و سووریای پەسند کرد
سنای ئەمریکا دەنگی ئەرێنی دا بە پلانی گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران، ڕووسیا و سووریا.
-
ڕۆحانی:
گەمارۆکانی ئەمریکا بەردەوام نابێت
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گوشارە زاڵمانەکان و گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا لە سەر ئێران بەردەوام نابێت و هەموو وڵاتانی جیهان خوازیاری پەیوەندی نزیک و تۆکمە لە گەڵ ئێرانن.
-
بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک؛
سێنای ئەمریکا "کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان" ی بە فەرمی ناساند
مەجلیسی سێنای ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە لایەن ئیمراتۆری عوسمانیی بە فەرمی ناساند.
-
ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید؛
ڕەنگە ئەمریکا عادل عەبدولمەهدیش گەمارۆ بدات
ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لە ئەگەری گەمارۆدانی سەرۆک وەزیرانی دەست لە کار کێشاوی عێراق لە ڕیزی دوایی گەمارۆی بەرپرسانی عێراقی هەواڵی دا.
-
بە بیانووی کڕینی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا؛
سێنای ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تورکیای پەسەند کرد
کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تورکیای بە بیانووی کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا پەسەند کرد.
-
چاوش ئەغڵوو هەڕەشەی لە کۆشکی سپی کرد؛
گەمارۆ بدرێین ئینجرلیک دادەخەین و سەربازانی ئەمریکی دەردەکەین
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەڕەشەی کرد کە ئەنقەرە لە کاردانەوە بە گەمارۆکانی ئەمریکا هاوپەیوەند بە سیستەمی ئێس ٤٠٠، بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک دادەخەین و سەربازانی ئەمریکی دەردەکەین.
-
واشنتۆن گەمارۆی خستە سەر ٤ کەسایەتی عێراقی/کاردانەوەی عەسائیب
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا چوار کەسایەتی عێراقی بە ناوەکانی خەمیس فرحان خنجر عیساوی، لەیس خەزعەلی، قەیس خەزعەلی و حسێن فەلاح لامیی گەمارۆ دا.
-
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران:
دوژمن نەیتوانی هەناردەی نەوتی ئێران راگرێت
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن نەیتوانی هەناردەی نەوتی ئێران ڕاگرێت، وتی: هێشتاش خەریکی فرۆشی نەوتین.
-
بە بۆنەی هێرش بۆ سەر کوردی سووریا؛
سێناتۆرێکی ئەمریکایی: واشنتۆن گەمارۆ دەخاتە سەر تورکیا
سەرۆکی کومیتەی پێوەندییە دەرەییەکانی سێنای ئەمریکا دەڵێت کە بەزوویی گەڵاڵەی گەمارۆدانی تورکیا بە هۆی هەوڵی سەربازی لە باکووری سووریا بەڕێوە دەچێت.
-
عێراقچی:
دانوستانی دووبارە لە گەڵ ئەمریکا ناکەین
سەید عەباس عێراقچی وێرای هیوامەندی بۆ بەردەوامیی بەرجام، هەر جۆرە دانوستانێکی دووبارە لە گەڵ ئەمریکای ڕەت کردووە.
-
مێهر لە ڕاپۆرتێکدا لێکی داوە؛
پەپوولەکانی ئێران لە ئاگری گەمارۆی ئەمریکادا دەسووتێن
بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا و پێشگری لە هاوردەی هەندێک مادەی دەرمانی و تەندروستی بۆ ناو وڵات، نەخۆشانی ئەی بی بەرەوڕووی گرفتی دابین کردنی پانسمان بۆ برینەکانیانن و تا ئێستا ١٥ کەسیان لە ئاگری گەمارۆدا گیانیان لە دەست داوە.
-
بنەماڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەگرێتەوە;
ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ٩ کەس و ناوەندێکی ئێرانی خراونەتە لیستی گەمارۆی ئەو وەزارەتخانەیە.
-
بهڕێوبهری گشتی گومرگی ههرێمی كوردستان هەواڵی دا؛
هەرێمی کوردستان كێشهی خاڵه گومروکییهكانی لە گەڵ ئێران چارەسەر دەکات
بهڕێوبهری گشتی گومروکی ههرێمی كوردستان لە دیداری سهركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی جەختی کردە سەر ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەریی کێشەی خاڵە گومروکییەکان.
-
کاردانەوەی ئێران بە گەمارۆی کەرتی ئاوەدانی:
مووسەوی: ئەمریکا لە وەهمەکانی خۆیدا نغڕۆ بووە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەمریکا لە بری گەمارۆی دووپاتە و نغرۆ بوون لە وەهمی ساختەی خۆی، بەڵێنەکانی لە بەرجامدا ڕاپەڕێنێت.
-
وێرای درێژەدان بە مۆڵەتی بەریکردنی ناڤۆکی؛
ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە داسەپاندنی گەمارۆگەلی نوێی دژی کەرتی ئاوەدانی و ماڵکردنەوەی ئێران هەواڵی دا.
-
ڕادیۆی نێودەوڵەتی چین:
گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کارامەیی نەبوو
دەوڵەتی ترامپ پاش هاتنە سەر کار، سیاسەتی "یەکەم ئەمریکا" و داسەپانی گوشاری لانیزۆری گرتۆتە بەر و ئەوە بۆتە هۆی دەستدرێژیی و تەعەدای ئەمریکی لە جیهاندا.
-
ترامپ:
ئاگربڕی تورکیا لە باکووری سووریا هەمیشەییە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئاگربڕ لە باکووری سووریا جارێ هەمیشەییە، گەمارۆکانی دژی تورکیای هەڵوەشاندەوە.
-
دوای ڕاگرتنی شەڕ;
وەزارەتی دارایی ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تورکیای هەڵوەشاندەوە
وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی دژی تورکیای هەڵوەشاندووەتەوە.