AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢ ٠٧:٤٠

دوای ڕاگرتنی شەڕ;

وەزارەتی دارایی ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تورکیای هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی دارایی ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تورکیای هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی دژی تورکیای هەڵوەشاندووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی دژی تورکیا کە لە پێوەندی لە گەڵ هێرشەکان دژی سووریا سەپێندرابوون، هەڵوەشاندووەتەوە.

لە ئەم پێوەندییەدا وەزارەتی دارایی ئەمریکا وتوویە کە گەمارۆکان دژی وەزیر و بەرپرسانی باڵای تورکیا کە بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا سەپێندرابوون، خێرا هەڵوەشاندووەتەوە.

بە وتەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا هەڵوەشاندنەوەی گەماۆرکان دوابەدوای ڕاگرتنی هێرشەکان و ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام بووە.

پێش لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ناوچەی باکووری سووریا، فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی تورکیای دەرکردبوو.

News ID 29016

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha