دانوستانی دووبارە لە گەڵ ئەمریکا ناکەین

سەید عەباس عێراقچی وێرای هیوامەندی بۆ بەردەوامیی بەرجام، هەر جۆرە دانوستانێکی دووبارە لە گەڵ ئەمریکای ڕەت کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "NRC"ی هولەندیا، خوازیاری هەوڵی زیاتری ئەورووپا لە پێناو پاراستنی بەرجام بوو.

جێگری وەزیری دەرەوە بیری هێنایەوە کە هێشتاش دەکرێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی بپارێزرێت و درێژەی پێ بدرێت و جەختی کرد: بەرجام لە هەلومەرجی "ئۆڕژانسی"دایە و ئەوی تا ئێستا لە ئەنجامی پابەندیمان بە بەرجام بینیومانە، گەمارۆی نوێ بووە و ئەگەر بڕیارە ڕەوتەکە بەو جۆرە درێژەی بێت، ئێمەش ناچار لە گۆڕینی هەڵوێستمانین.

عێراقچی جەختی لەوەش کرد کە لە رێگەی بەرجامەوە فێر بووین خۆڕاگری زۆر بە سوودترە لە پاگەندەی هاوکاری.

سەید عەباس عێراقچی، خەسارگەلی گەمارۆکان لە سەر ئێرانی حاشاهەڵنەگر ڕاگەیاند و وتی: سەرەڕای ڕەوابوونی هاوکاریی ئێران و ئەورووپا، کۆمپانیاگەلی ئەورووپی پاش گەمارۆکانی ئەمریکا لە ئێران چوونەدەرێ. وڵاتانی ئەورووپی دەڵێن دەیانەوێ پابەندی بەرجام بن، بەڵام ئەورووپا نیشانی داوە کە ناتوانێ یان نایەوێ هەمبەر بە زاڵبوونی ئەومریکا بە سەر سیستەمی دارایی بوەستێت.

دیپلۆماتی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای داخوازی لە ئەورووپا بۆ دانانی سندووقێک لە پێناو پاراستنی کۆمپانیاکانی خۆی لە بەرامبەر تەمبێی ئەمریکا، بیری هێنایەوە کە تاران حەز بە دانوستانی دووبارە لە پرسەکانی بەرجا یان پلانی مووشەکیی لە گەڵ ئەمریکا ناکات.

News Code 29574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =