گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کارامەیی نەبوو

دەوڵەتی ترامپ پاش هاتنە سەر کار، سیاسەتی "یەکەم ئەمریکا" و داسەپانی گوشاری لانی‌زۆری گرتۆتە بەر و ئەوە بۆتە هۆی دەستدرێژیی و تەعەدای ئەمریکی لە جیهاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕادیۆی نێودەوڵەتی چین، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ٢١ی ئاکتەوبر (٢٩ی ڕەزبەر) ئیدعای کرد کە دەوڵەتی چین خەریکی ئیدارەی ڕێکخراوەکانی ئەمریکییە و بە مەبەستی دزینی مافی خاوەندارێتی مەعنەوی ئەو کۆمپانیاگەلە ناچاریان دەکات تەکنۆلۆژیاکەیان بگوازنەوە بۆ چین و بەو کارە دەبێتە هۆی ناسودمەندبوونی زۆربەی کۆمپانیاگەلی ئەمریکی لە چین.

لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو وتانە هوا چۆن ئینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رۆژی سێ شەممە وتی: چین وێرای دژایەتیی یەکلاکراوەی لە گەل ئاوەها شێوەیەک، هیچ حەز ناکات کەڵکی لەو شێوەیە وەرگرێت و بە هیچ جۆرێک تووشی ئەو دزییە مەعنەویتیە نایەت.

هەموو دەزانن کە ئیدارەی دەستدرێژانەی سەپاندنی گەمارۆی یەکلایەنەی و ملهۆرانەی کەرەسەیەکی ئەمریکایە لە دژی کۆمپانیا و هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکە و پەمپێئۆ بەردەوام بە نوێنەرایەتی دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەو کارەیە.

هەموو دیتمان کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چۆن لە هەموو سەفەرە دەرەکییەکانی خۆی کۆمپانیای سەر بە کەرتی تایبەتی هۆاڤیی بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەگەلی دەوڵەتی تۆمەتبار کرد و داوای لە وڵاتانی دیکە کرد کە دەستهەڵگری بەهرە وەرگرتن لە جیهازاتی ئەو کۆمپانیایە بن، چونکە لە ئەگەری سەرپێچی لەو بڕیارە بەرەوڕووی هەڕەشەگەلێکی وەک "نابەهرەمەندبوون لە تەکنۆلۆژیای هەواڵگرانەی ئەمریکا" و "کشانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان" دەبنەوە. ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هەرکات سەردانی رۆژهەڵاتی ناڤین دەکات، بە پەرەدان بە سیاسەتی ئێران تۆقێنەری و پاگەندە لە دژی تاران، هەوڵی بە بارمتە گرتنی وڵاتانی ناوچە و تۆقاندنیان دەکات. بە ئاوردانەوە لە جموجۆڵی ئەم دواییەی وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس، دەبێ "ئافرین" بوترێ بە پەمپێئۆ!  

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەتۆتە بەر شەپۆلی ئیدارەی دەستدرێژانەی ئەمریکا و زیانی بینوە. لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، ئەمریکا گەمارۆی جۆراوجۆری لە دژی ئێران داسەپاندووە و بازرگانی هاووڵاتیان و کۆمپانیاگەلی ئەمریکیی لە گەڵ تاران قەدەغە کردووە. بەلام هیچکام لەو گەمارۆیانە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو کاریگەر نەبوونە. لەو ڕووەوە ئەمریکا لە ئێستادا هەوڵ دەدا سیاسەتی ئیدارەی دەستدرێژانەی کە تەنیا لە چوارچێوەی یاساگەلی دادی ئەو وڵاتەدا پێڕەو دەکرێت بە سەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بچەسپێنێت و لەو رێگەوە وڵاتانی دیکەشی ناچار لە گەمارۆ و بایکۆت کردووە. ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا کاریگەرییەکی زۆری لە سەر دۆخی مەعاش و ئابووریی خەڵکی ئێران داناوە.

دەوڵەتی ترامپ پاش هاتنە سەرکاری، سیاسەتی "یەکەم ئەمریکا" و داسەپانی گوشاری لانی‌زۆری گرتۆتە بەر و ئەوە بۆتە هۆی دەستدرێژیی و تەعەدای ئەمریکی لە جیهاندا. هەڵویستی ملهۆرانەی ئەمریکا تەنانەت لە هاوپەیمانانی ئەو وڵاتەی ڕەنجاندووە، بەڵام ئەو وڵاتانە سەرەڕای تووڕەییان لە هەنگاوە هەڵەکانی ئەمریکا، جەسارەتی ناڕەزایەتی دەربڕینیان نییە و بێدەنگیان هەمبەر بەو هەڵوێستانە هەڵبژاردووە. لە بەرامبەردا هەندێک هاوپەیمانی دیکەی ئەمریکا هەن کە هێشتاش پشتیان بە پشتی ئەو وڵاتەوەیە و هەڵویستەکانی بۆ دەسەلمێنن و بە هەمان شێوە وڵاتانێکیش هەن کە پێداگرانە بە باری دادپەەوەیدا شکاونەتەوە و دڵیرانە دژی ئەمریکا دەوەستن.

وتاردانی ماهاتیر محەمەد سەرۆک وەزیرانی مالێزیا لە کۆبوونەوەی مانگی ئاکتەوبری کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەوڕووی کاردانەوەی نوێنەرانێکی زۆربەی وڵاتانی جیهانی بۆوە. ناوبراو لەو کۆبوونەوانەدا وتی کە گەمارۆی وڵاتێک دەبێتە هۆی گەمارۆدرانی وڵاتانی دیکە؛ بۆ وێنە بە گەمارۆی ئێران، مالێزیا و وڵاتانی دیکە هەلی کڕین و بەهرەمەند بوون لە نەوت و گازی ئێران و هەروەها هەناردەی بەرهەم و شمەکی خۆیان لە بازاڕی ئەو وڵاتە لە دەست داوە.

News Code 29021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =