بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا لە مانگی ئۆکتۆبەر لە گەڵ دژایەتی توندی سێنا و کۆنگرەی ئەمریکا بەرەوڕوو بووەوە. ئاڵبەت ئەو دوو بنکە یاسادانەرییە بە هۆی هەوڵی تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا، پێشنیاری دیکەشیان بۆ گەمارۆدانی تورکیا پێشکەش کردووە.
کۆنگرەی ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەر گەڵاڵەیەکیان بۆ گەمارۆی تورکیا بە هۆی هەوڵی سەربازی دژی کوردەکان لە باکووری سووریا و بە دەنگی زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد بەڵام ئەو پەسەند کراوە هێشتا لە سێنا نەکەوتووەتە دەنگدانەوە.
جیم ڕیش، سەرۆکی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنا بە گۆڤاری دیفنس نیوز وتوویە هەرچی خێراترە پەسەند کراوی گەمارۆی تورکیا بە هۆی هەوڵی سەربازی لە باکووری سووریا لە سێنا دەهێنێتە ئاراوە.
جیم ڕیش جەختی کرد کە ئەمریکا لە گەمارۆدانی تورکیا جیدیە.
بۆچوونی ئێوە