ڕەنگە ئەمریکا عادل عەبدولمەهدیش گەمارۆ بدات

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لە ئەگەری گەمارۆدانی سەرۆک وەزیرانی دەست لە کار کێشاوی عێراق لە ڕیزی دوایی گەمارۆی بەرپرسانی عێراقی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید چاپی لەندەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بە پێی زانیارییەکان، لە لیستی گەمارۆکانی دواتری ئەمریکا، ناوی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەست لە کار کێشاوی عێراقیش هەیە.

ئەو ڕۆژنامە لە ڕاپۆرتێکدا بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد: بە پێی زانارییەکان کە لە ناوخۆی ناوچەی سەوزی بەغدا دەست خراوە، بە زوویی بڕیارە ئەمریکا گەمارۆی نوێ دژی بەرپرسانی عێراقی بە تۆمەتی سەرکوتی خۆپیشاندەران، خەسار لێدان بە دارایی گشتی و دانوستان لە گەڵ ئێران بسەپێنێت و ناوی عادل عەبدولمەهدیش لە ڕیزی ناوی بەرپرسە گەمارۆدراوەکان هەیە.

News Code 29825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =