بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا سەبارەت بە تۆڵەی مووشەکی ئێران لە تیرۆریستانی داگیرکەری ئەم وڵاتە لە عێراق قسەی کرد.
ئەو پاگەندەی کرد: ئەمریکا هیچ کوژراوێکی نەبووە لەم هێرشەی ئێراندا! بۆ هەر ڕووداوێک ئامادەین.
ترامپ ڕاشیگەیاند کە ڕێگە نادەن کە ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەشی کرد: هیچ ئەمریکاییەک لەو هێرشەدا خەساری نەبینیوە . هەموو سەربازەکانمان لە ئاسایشدان. خەسارێکی کەم ی مادیان لێدراوە.
زیادیشی کرد که وادیارە ئێران دەستی هەڵگرتووە; ئەمە باشە. بەوهۆی سیستەمی هۆشداریەوە ئاگادار کراینەوە.
ئاماژەشی بە لەناوبردنی داعش لە ناوچەکە کرد و وتی: دوو لایەن لەم بابەتە سوود دەبەین و ئامادەین هاوکاری بکەین لەم بوارەدا.
جەختیشی کرد ئەمریکا باوەشی کراوەیە بۆ هەر کەس لە ئێران کە بە دوای ئاشتیەوەیە.
Your Comment