بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ " عبدالرحمن عزیز " به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومروکی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه.
لەو دیدارەدا کە به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌ری گومروکی سلێمانی و به‌ڕێوبه‌ری گومروکی باشماخ بەڕێوەچوو، ده‌رباره‌ی به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كان له بواری گومروک و ژێرخانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت له خاڵه‌كانی گومروکی سه‌رسنوری نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان قسە کراوە.
شوشته‌ری له‌م دیداره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ڕۆڵی گومروک له به‌رزكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان و خه‌ڵكی هه‌ردوولا كرده‌وه و سوپاسی به‌ڕێوبه‌ران و كارمه‌ندانی گومروکی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی كرد.
هەروەها داوای كرد هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكان له خاڵه گومروکییهكانی هه‌ردولا به مه‌به‌ستی گه‌شتن به ئاسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زیاتر بكرێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومروکی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و ئاستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه گومروکییهكانی نێوان ئێران و هه‌رێمی به گونجاو هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خاڵه گومروکییهكان كرده‌وه به ئامانجی ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
Your Comment