بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی کرد: ئەگەر ئەمریکا بە هۆی هەوڵی تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ گەمارۆ بخاتە سەرمان، تورکیاش بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک دادەخات و سەربازانی ئەمریکا لە تورکیا دەردەکات.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: ئێمە ئەگەری خراپترین سیناریۆ لێک دەدەینەوە و بڕیار دەدەین. ئەگەر ئەمریکا گەمارۆ بە سەرماندا بسەپێنێت ئەو کاتەیە کە پرسی بنکە ئاسمانییەکانی ئینجرلیک و وێستگەی ڕادای کوورجیک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەهێنینە کایەوە.
بە ڕاپۆرتی مێهر، بنکەی کورجیک کە سیستەمێکی هۆشداریی دەر سەبارەت بە ئەگەری هێرشی مووشەکی بۆ ئەورووپایە کە لە ساڵی ٢٠١٢ کرایەوە.
سەرەڕای تێپەڕینی چەند مانگ لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا هاوپەیوەند بە سیستەمی ئێس ٤٠٠، شەڕە قسەی بەرپرسانی دوو وڵاتەکە لەو پێوەندیەدا هێشتا درێژەی هەیە.
بۆچوونی ئێوە