AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢ ١٣:٢٢

ترامپ:

ئاگربڕی تورکیا لە باکووری سووریا هەمیشەییە

ئاگربڕی تورکیا لە باکووری سووریا هەمیشەییە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئاگربڕ لە باکووری سووریا جارێ هەمیشەییە، گەمارۆکانی دژی تورکیای هەڵوەشاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئاگربڕی ئێستا لە باکووری سووریا جارێ، هەمیشەییە.

نابراو وێڕای ڕەت کردنەوەی ڕەخنەکان لە بڕیاری خۆی بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا بەر دانی پشتی کورد لە ناوچەکە، گەمارۆکانی دژی تورکیاشی هەڵوەشاندەوە.

ترامپ لە لێدوانەکەی خۆی لە کۆشکی سپی، ڕێککەوتنی ئاگربڕی ئێستای لە باکووری سووریا " سەرکەوتنێکی گەورە و گرینگ" ناولێبرد و وتی کە فەرمانی داوەتە ستیڤ منوچن تا گەمارۆکانی دژی تورکیا کە پاش هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر باکووری سووریا سەپێندرابوون، هەڵبوەشێنێتەوە.

ترامپ پاگەندەی کرد: دانوستانەکانی ئێمە لە گەڵ تورکیا ئێستاکە ژیانی ژمارەیەکی زۆر ئینسانی ڕزگار کرد، دەستکەوتێک کە بە بێ ڕژانی تەنانەت یەک دڵۆپ خوێنی سەربازانی ئەمریکی دەست خرا: هیچ کەس بریندار نەبوو و هیچکەس نەکوژرا.

ناوبراو هەروەها لە ئەگەری دیداری خۆی لە گەڵ ئەردۆغان بە زوویی هەواڵی دا.

News ID 29019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha