بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئەنجومەنی سنای ئەمریکا لە قەوارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەنگی ئەرێنی دا بە پلانی یاسایی داخوازیی سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی سووریا، ئێران و ڕووسیای پەسند کراوی کۆنگریسی ئەمریکا.
شایانی باسە کە "یاسای توانستی بەرگری نیشتمانی" ئەمریکا کە بوودجە و سیاسەتگەلی بەرگریی ئەو وڵاتە دیاری دەکات، بە ٨٦ دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر ٦ دەنگی نەرێنی لە ئەنجومەنی سنا پەسند کرا.
شایانی باسە، پلانی هاوشێوەی ئەو پڕۆژەیاسایە حەوتەی پێشوو بە ٣٧٧ دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر ٤٨ دەنگی نەرێنی لە کۆنگریسی ئەمریکادا پەسند کرا.
Your Comment