ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە داسەپاندنی گەمارۆگەلی نوێی دژی کەرتی ئاوەدانی و ماڵکردنەوەی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێرای درێژ کردنەوەی مۆڵەتی بەری کردنەکانی هاوپەیوەند بە هاوکاریگەلی ئاشتی خوازانەی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران، لە گەمارۆی نوێ لە کەرتی ئاوەدانی و ماڵكردنەوە لە دژی تاران هەواڵی دا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، هاوکات دوو بڕیاری دەرکردووە بۆ داسەپاندنی گەمارۆگەلی نوێی دژی ئێران کە بریتین لە؛ گەمارۆ لە کەرتی ئاوەدانی کە بە گوێرەی ئیدعای ئەو ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دووهەم، چوار مادەی ستراتژیی تایبەتی کە دەڕوانێتە پلانگەلی ناڤۆکی، سەربازی یان مووشەکیی ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە ناوی چوار مادەی گەمارۆ دراوە، ڕاشیگەیاند کە واشنتۆن بەو گەمارۆیانە دەسەڵاتێکی بەرفراوانتری دەبێت بۆ پێشگری لە دەستگەیشتنی سوپای پاسداران و کەرتی ئاوەدانی بە مادەگەلی ستراتژی.

News Code 29127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =