بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئیدانە کردنی توندی گەمارۆوە ڕاگەیێندراوەکەی ئەمریکا دژی شارۆمەندان و کۆمپانیا و شەریکە ئێرانیەکان، جەختی کرد: لە سەپاندنی ئەم گەمارۆوە نوێیانەدا هەموو پێودان و ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان پشت گوێ خراون و ڕاستەوخۆ ئەو پیشانە خراوەتە ژێر گوشار کە پەیوەندییان بە ژیانی ئاسایی خەڵکی ئێرانەوە هەیە.
مووسەوی زیادی کرد:فەرمانی ئەم دواییەی ئەمریکا پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارنامەی 2231ی ئەئنجومونی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
ئەوەشی وت کە ئەم کارەی ڕژێمی ئەمریکا بە ئامانجی کێشە دروست کردن بۆ کسم و کاری بەشێکی گەورەی خەڵکی ئێران و بێ بەش کردنی ئەوان لە مافە سەرەتاییە ئابوورییەکانیانە.
دووپاتیشی کردەوە کە ئەم ڕێگا نائاساییانە بە هیچ شوێنێک ناگات و ڕژێمی ئەمریکا لە کۆتاییدا ڕاستیەکان قبووڵ دەکات و شکست دەخوات.
Your Comment