گەمارۆیەکتان بە سەردا دەسەپێنین کە گەمارۆی ئێران بەلایەوە سووک بێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق، وتی: گەمارۆیەکی بێ وێنەتان بە سەردا دەسەپێنین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق دوێنێ بڕیاری دا کە دەبێ هێزە بیانییەکان خاکی عێراق چۆڵ بکەن دۆناڵد ترامپ بە بڵاوکردنەوەی تویتێک هەڕەشەی توندی لە عێراق کرد.

ترامپ پاگەندەی کردووە کە ئەگەر عێراق هێزەکانی ئەمریکا ناچار بکات خاکی وڵاتەکەی بەجێبێڵن، دەبێ تێچووی ئەو بنکە ئاسمانییە بدات کە ئەمریکا لەو وڵاتە دروستی کردووە.

 ئەو هەڕەشەیەشی کرد کە ئەگەر بێتو بە بێ ڕێککەوتن ئەمریکا لە عێراق دەربکرێت، گەمارۆی وا بە سەر ئەمریکادا دەسپێنن کە گەمارۆکانی سەر ئێران بەلایەوە سووک بێت.

News Code 30297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =