بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی مەیادین، دەیڤید شنکر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە ڕاگەیاندنی ئەو گەمارۆدانە وتی: ئەو ڕەوتە درێژەی دەبێت و گەمارۆکان بەرپرسانی دیکەش دەگرێتەوە.
لە ئەو پێوەندیەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد، ئەو گەمارۆوانە یارمەتیدەری دەوڵەتی عێراق دەبێت بۆ بەهێز کردنەوەی دامەزراوەکانی دەستووری خۆی و بۆ پاساو کردنی کارەکانی خۆی پاگەندەی کرد، ئێران سەروەریی عێراق پێشێل دەکات.
لە نێو ئەو چوار کەسە لە بە تازەیی گەمارۆ دراون، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی گرووپی عەسائیب ئەهلی حەق، بەناوبانگترینیانە.
خەزعەلی لە ڕۆحانییەکانی شیعە لە سەرووی ئەو ڕیزبەندەدایە، پاش ئەو لەیس خەزعەلی براکەی، دووهەم کەسی ڕیزبەندەکەیە، حسێن فەلاح لامی لە فەرماندە ئەمنییەکانی گرووپی حەشدی شەعبییە و خەمیس فرحان خنجر عیساوی یەکێک لە بازرگانە بەناوبانگەکانی عێراق کەسایەتی چوارەمە.
بە پێی پاگەندەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
بە کەوتنە ڕیزی ناوی ئەو کەسانە لە ڕیزبەندی گەمارۆکانی ئەمریکا، هەموو داراییەکانیان لە ئەمریکا بلۆکە دەکرێت و هاووڵاتیان و کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش ئیزنیان نابێت لە گەڵ ئەو کەسانە دانوستان بکەن.
عەسائیب ئەهلی حەق بە ئەو کارەی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا و وتی کە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی رێبەرانی ئەو گرووپە هیچ سوود و قازانجێکی نابێت.
بۆچوونی ئێوە