سێنای ئەمریکا "کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان" ی بە فەرمی ناساند

مەجلیسی سێنای ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە لایەن ئیمراتۆری عوسمانیی بە فەرمی ناساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەیل، مەجلیسی سێنای ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی بە فەرمی ناساند.

سێنا بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک، کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە لایەن عوسمانییەکانەوە لە ساڵی ١٩١٥ ی زایینی بە فەرمی ناساند.

باب مەندز کە لە پێشکەش کارانی ئەو بڕیارنامە بوو، پەسەند کرانی ئەو بڕیارنامەیەی بە فەرمی ناساندن و بیرهێنانەوەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی وەسف کرد.

کۆشکی سپی پێشتر لە گەڵ پەسەند کردنی ئەو بڕیارنامە دژایەتی کردبوو.

گەڵاڵەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بۆ پشت ڕاست کردنەوەی کۆتایی دراوەتە دەستی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا. ترامپ لانی زۆر تا دە ڕۆژی داهاتوو دەرفەتی هەیە کە ئەو گەڵاڵە پشت ڕاست یان ڤێتۆ بکات. بە پێی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا ئەگەر پاش ڤێتۆی سەرۆک کۆمار، گەڵاڵەی پەسەند کراوی مەجلیسی نوێنەران و سێنای ئەمریکا بە دوو لە سەر سێی دەنگەکان جارێکی دیکە پەسەند بکرێتەوە، ڤێتۆی سەرۆک کۆمار هەڵدەوەشێتەوە.

پێشتر لە ئەمەش و ڕۆژی چوارشەممە کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا، تورکیای بە هۆی کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا گەمارۆ دا.

News Code 29826

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =