بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە گەمارۆی کەرتی ئاوەدانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، ڕایگەیاند: ئەو جۆرە کارانە هێمای لاوازی و ناکارامەیی ئەو وڵاتە لەباری دیپلۆماسیەوەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: بە داخەوە دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە توانای ئەنجامدانی کاروبار و رێکارگەلی دیپلۆماتیکی و ژیرانەی نییە و تەنیا پشتی بە زۆرداری و تیرۆریزمی ئابووری بەستووە.
مووسەوی زیادی کرد: دیپلۆماسی زۆرەملانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دیکە و تەنانەت کاروباری نێودەوڵەتی و چەند قۆڵیشدا کەڵکی لێ وەردەگرێت، بۆتە گرفتێکی جیهانی.
ناوبراو ڕاشێگەیاند: باشترە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بری گەمارۆی دووپاتە و نغرۆ بوون لە وەهمی ساختەی خۆی، بەڵێنەکانی لە بەرجامدا ڕاپەڕێنێت.
Your Comment