دوژمن نەیتوانی هەناردەی نەوتی ئێران راگرێت

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن نەیتوانی هەناردەی نەوتی ئێران ڕاگرێت، وتی: هێشتاش خەریکی فرۆشی نەوتین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری لە بیست و سێهەمین رۆژی نیشتمانیی هەناردە، وتی: دوو ساڵ لە گوشاری نوێی دەوڵەتی ئەمریکا دژی گەلی مەزنی ئێران تێدەپەڕێت و لەو ماوەیە ئەمریکا بە بیانووی هاتنە سەرکاری سەرۆک کۆماری نوێ پشتی لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی بەرجام کرد و هەموو ڕێککەوتنەکانی دیکەی پێشێل کرد.

وتیشی: بە کشانەوەی لە بەرجام کە ببووە مایەی گەشەی وڵات و پەیوەندییەکی سازێنەری نێودەوڵەتی، گوشاری قورس و بێ وێنەی خستە لە سەر گەلی ئێران.

ناوبراو جەختی کرد: زیاترین ڕەنجی ئەو گوشارانە لە سەر کۆمەڵگای ئێرانی بووە و تەنانەت بەرپرسانی ئەمریکی راشکاوانە دانیان بەوەدا ناوە کە شەڕێکی گەورەی ئابووری لە دژی گەلی ئێران و کۆماری ئیسلامی وەڕێدەخەن. هەڵبەت ئەوان لایان وابوو لە سای ئەو گوشار و شەڕی ئابوورییە، ئابووری ئێران تێکدەشکێت و ناڕەزایەتییەکان لە کۆمەڵگادا سەرهەڵدەدەن و لە ئەنجامدا کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕووخێت.

جەهانگیری جەختی کرد: ئەوان نەیانتوانیوه هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێننە سیفر. بەلام بە هۆی گوشارەکان تەنانەت وڵاتانی هاوڕێشمان زات ناکەن نەوتی ئێران بکرن و ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین نەوتی وڵات بفرۆشین، شێوازی دیکەمان بە کار هێناوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە دەست‌نیشان کرانی هەموو کەرەسە سەرەکی و پێویستەکانی وڵات بۆ گەمارۆدران و داخرانی هەموو رێڕەوەکانی سەرەکیی هەناردە لە لایەن دوژمنانەوە کرد و وتیشی: ئەوڕۆ بە سەربەرزییەوە ڕادەگەیێنین کە ئێران لە سەر پێی خۆی وەستاوە و ئابووریی ئێران لەو دوو ساڵە، جگە لە ڕاچەنینی دەروونی کە لە سەرەتادا بووە و شەڕی میدیاییەک کە هەمیشە لە سەردا شکاوە، بەردەوامە لە پێشچوونیدا.

News Code 29641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =