AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٢١ ٠٩:٤٣

بە بیانووی کڕینی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا؛

سێنای ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تورکیای پەسەند کرد

سێنای ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تورکیای پەسەند کرد

کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تورکیای بە بیانووی کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بە بیانووی کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا، گەمارۆکانی سەر تورکیای پەسەند کرد.

سێناتۆر باب مەنەندێز یەکێک لە دیمۆکراتە بەناوبانگەکانی ئەو کومیتە لەم ابرەوە لە تویتێکدا نووسی: ئەو پەسەدن کراوە نیشانی دەدات کە هەڵسوکەوتی تورکیا قبووڵ نەکراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرەڕای تێپەڕینی چەند مانگ لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا هاوپەیوەند بە سیستەمی ئێس ٤٠٠، شەڕە قسەی بەرپرسانی دوو وڵاتەکە لەو پێوەندیەدا هێشتا درێژەی هەیە.

شیاوی باسە کە مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی کردبوو: ئەگەر ئەمریکا بە هۆی هەوڵی تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ گەمارۆ بخاتە سەرمان، تورکیاش بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک دادەخات و سەربازانی ئەمریکا لە تورکیا دەردەکات. ئێمە ئەگەری خراپترین سیناریۆ لێک دەدەینەوە و بڕیار دەدەین. ئەگەر ئەمریکا گەمارۆ بە سەرماندا بسەپێنێت ئەو کاتەیە کە پرسی بنکە ئاسمانییەکانی ئینجرلیک و وێستگەی ڕادای کوورجیک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەهێنینە کایەوە.

News ID 29815

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha