ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ٩ کەس و ناوەندێکی ئێرانی خراونەتە لیستی گەمارۆی ئەو وەزارەتخانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە داسەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ئێران هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە ٩ کەس و ناوەندێکی ئێرانی خراونەتە لیستی گەمارۆی ئەو وەزارەتخانەیە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوی سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری، حسێن دێهقان، حوجەتولئیسلام محەمەد محەمەدی گوڵپایەگانی، غوڵامعەلی حەداد عادڵ، وەحید حەقانیان، حوجەتولئیسلام موجەتبا خامنەیی، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی، سەردار غوڵامعەلی ڕەشید و عەلی ئەکبەر ویلایەتی"ی بە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە زیاد کرد.

ئەو گەمارۆیانە لە کاتێکدایە کە ئەوڕۆ خەڵکی ئێران لە ساڵرۆژی گرتنی هێلانەی سیخۆری ئەمریکا لە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٥٨ی هەتاوی، رێپێوانی بەربڵاویان لە ئاستی وڵاتدا لە دژی سیاسەتگەلی دژبەرانەی ئەمریکا بەڕێوە برد.

News Code 29190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =