بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پلانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بەرەنگاریی بڕیاری ئەم دواییەی وڵاتانی ئەورووپایی لەبارەی بەرجام، ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێگای یاسایی دەگرێتەبەر.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران پێنج هەنگاوی لە پێناو کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی هەڵگرتووە و بڕیار نیە هەنگاوی دیکە هەڵگرێت، زیادی کرد: ئەگەر ئەورووپاییەکان بگەڕێنەوە بەڵینەکانیان ، ئێران کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی دەوەستێنێت.
وتیشی: ئەگەر ئەورووپاییەکان بەردەوام بن لەم ڕەوتە بۆ یاری سیاسی کە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە، ئێمە دەرفەتی زۆرمان لە بەردەستە، لە نامەی سەرۆک کۆماردا هاتووە، ئەگەر ئەم بابەتە بنێردرێتە ئەنجومەنی ئاسایش، دەرچوونی ئێران لە NPT کراوەیە، بەڵام پێش لەوە دەکرێ کاری دیکە بکەین.
بۆچوونی ئێوە