AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٩:١٥

مێهر لە ڕاپۆرتێکدا لێکی داوە؛

پەپوولەکانی ئێران لە ئاگری گەمارۆی ئەمریکادا دەسووتێن

پەپوولەکانی ئێران لە ئاگری گەمارۆی ئەمریکادا دەسووتێن

بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا و پێشگری لە هاوردەی هەندێک مادەی دەرمانی و تەندروستی بۆ ناو وڵات، نەخۆشانی ئەی بی بەرەوڕووی گرفتی دابین کردنی پانسمان بۆ برینەکانیانن و تا ئێستا ١٥ کەسیان لە ئاگری گەمارۆدا گیانیان لە دەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری مێهر لە ڕاپۆرتێکدا ڕووانیویەتییە گرفتی دابین کردنی هەندێک دەرمان و خزمەتی پزیشکی لە لایەن نەخۆشانی تایبەتەوە کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا، چەق خراوەتە بەردەم هاوردەیان تەندروستی بۆ ناو وڵات، ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند مانگ لەوە پێش برایان هۆک بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی ئێرانی تۆمەتبار کرد کە پەرە بە پاگەندەیەکی درۆیین لە بابەتی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر جیهازات و خزمەتی پزیشکی کرد.

بەڵام لە بەرامبەردا بەرپرسانی ناوخۆیی و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەیان بەو لێدوانەی نواێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران نیشان دا. بۆ وێنە گوترش وتبووی: گەمارۆ و تەنگەژەکان لە دژی بانکەکانی ئێرانی ئەگەری ئەوەی هەیە کە بە شێوەی نایاسایی کاریگەری لە سەر بەرهەم هێنان، بەهرەمەندبوون و دابەشکاریی دەرمان، جیهازات و کەرەسەی پزیشکی لەو وڵاتەدا دابنێت. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨دا دەرمانگەلی دەرەکیی وەک دەرمان نەخۆشینی کوشەندە و لەوان دەرمانی شێرپەنجە، نەخۆشینی دڵ، تالاسمی و ئێم ئێس و ... لە ئێراندا ڕووی لە کەمایەسی ناوە.

هاوکات بەرپرسانی ئێرانی و لەوان وەزیری تەندروستی بە ئاماژە بە ئەندازیاری کردنی گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکاوە و کاریگەریی ئەو شێوازە لە سەر کەمایەسیی خۆراک و دەرمان، ڕایگەیاند کە گەمارۆی ستەمکارانە و ناژیرانەی دەوڵەتی ئەمریکا سەرەڕای پاگەندەی ئازادی و دەست‌بڵاوی بۆ دابین کردنی دەرمان و خوراک، کێشەی زۆری بە سیستەمی پزیشکی وڵات ساز داوە کە لە داهاتووی نزیکدا کاریگەریی دزێو و نەگونجاوی داوێنی خەڵکی دەگرێت.

گۆڤاری مێهر لە درێژەدا ئاوری لە مەرگی ١٥ نەخۆشی ئەی بی یان پەپوولەیی (وەک نەخۆشیی تایبەتی) دەکات کە ڕێک دوو مانگ دوای پێشبینی وەزیری تەندروستی بە هۆی ئاستەنگەکانی بەردەم دابین کردنی دەرمان گیانیان لە دەست داوە و لە زمانی بەڕێوەبەری گشتیی یانەی نەخۆشانی ئەی بی، دەنووسێت: یەکێک لە گرینگترین پێداویستییەکانی نەخۆسانی ئەی بی پانسمانی میپلێکسە کە لە ساڵی ٩٥ی هەتاوییەوە لە لایەن وەزارەتی تەندروسییەوە دابین دەکرا، بەڵام لە ساڵی ٩٧ی و لە گەڵ گەڕانەوەی گەماڕۆکان، بەڕەوڕووی چەق خستە بەردەم هاوردەی ئەو پانسمانە بووین.

سەید حەمید ڕەزا هاشمی گوڵپایەگانی لە درێژەدا ئاماژەی بە پەیجۆرییەکانی ئەو یانەیە کرد و وتیشی: لە گەڵ زۆربەی دامودەزگاکان گفتوگۆمان کرد، بەڵام بێ ئەنجام بوو و تەنانەت نامەمان بۆ کۆمپانیایەکی سویدی کە تاقە بەرهەم هێنەری میپلێکس لە ئاستی جیهانە نارد، بەڵام لە وەڵامدا پێیان ڕاگەیاندین کە ئێوە لە گەمارۆدان و ئێمە ناتوانین پشکی پانسمانتان بۆ بنێرین.

بە وتەی ئەو بەرپرسە گرینگیی میپلێکس لەو ڕووەیە کە پانسمانی خێرا و گونجاوی بیرینی ئەی بی بە واتای کەم کردنەوەی ئێش و هۆکردنیەتی کە لە سەدا ٨٠ی کێشەی نەخۆشانی ئەی بی‌یە و ئەوسا دەتوانێ جل و بەرگ لە بەر بکات و بچێتە قوتابخانە. مەرگی ١٥ منداڵی پەپوولەیی و ئەی بی ڕێک بە هۆ هۆکردنی برینەکانیان و نەگەیشتنی پانسمانی میپلێکس بووە.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە کاردانەوەی وەزارەتی تەندروستی بە هەواڵی مەرگی ١٥ منداڵی نەخۆشی ئەی بی کراوە و هاتووە: وەزارەتی تەندروستی لە رێگەی کەناڵەکانی خۆیەوە توانیویەتی نزیکەی ١٨ هەزار کۆپلە پانسمانی میپلێکسی تایبەت بە نەخۆشانی ئەی بی دابین بکات و هەوڵ دەدرێت تا کۆتایی مانگی خەزەڵوەر ڕادەستی یانەی ئەی بی بکرێت.

News ID 29318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha