ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌ باکووری سووریا ده‌ستگیر کرا

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سکرتێری ڕێکخراوه‌ی ئاسایش و هه‌واڵگری ئه‌ورووپا پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له‌ باکووری سووریا ده‌ستگیر کراوه‌.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،له‌ ڕووسیا ئه‌لیه‌وم، له‌ به‌یاننامه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه‌دا هاتووه‌: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ که‌ به‌غدادی دوای ئۆپراسیۆنی چاودێری کردن له‌ لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی سووریا و ڕووسیا له‌ دووی ئاپریل دوای ئه‌وه‌ی ناچار بووه‌ له‌ ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و سووریا هه‌ڵبێت، ده‌ستگیر بووه‌.

 ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن هیچ هێزێکی سه‌ربازیه‌وه‌ پشتراست نه‌بوه‌ته‌وه‌.

حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن، کارناسی سه‌ربازی سووریا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌م هه‌واله‌ وتی: زانیاری وردم نییه‌ و هیچ که‌س ناتوانێ ئه‌م هه‌واڵه‌ پشتڕاست کاته‌وه‌.

News Code 9460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =