به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا له میانه‌ی گفتوگۆکانی خۆی به ئاژانسی فه‌ڕه‌نسای وت: هێرش بۆ سه‌ر خان شه‌یخۆن ته‌واو ساخته‌کاری بوو.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌تی سووریا هیچ چه‌کێکی کیمیایی به‌ده‌سته‌وه نییه. دیمەشق مۆڵه‌تی لێکۆڵینه‌وه له هێرشه‌کانی سه‌ر خان شه‌یخۆن ده‌دات به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که بێ لایه‌ن بێت.
سه‌رۆک کۆماری سووریا ئاماژه‌ی به هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر شه‌عیرات کرد و وتی: هێرشه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سووریا هیچ کاریگه‌رییه‌کی به سه‌ر ئێمه‌وه نه‌بووه و به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی دژه تیرۆر.
ئه‌و زیادی کرد: واشنتۆن له به‌دیهێنانی ڕێکارێکی سیاسی له سووریا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا جدی نییه.
Your Comment