به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له باس نیوز، ئهمرۆ یهکشهمه ۲۲ی ڕهشهمه، ھۆزان دڵگەش، گۆرانیبێژی کورد، کە خەڵکی شاری مێردینی کوردستانی تورکیایه، بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە، لە تەمەنی ۶۵ ساڵیدا گیانی لەدەست دا.
دڵگەش سەرەتای دەستپێکردنی کاری ھونەری لە ماڵەوە و لە تەمەنی منداڵیدا بوو، کە ئەو کاتە میوزیکی دەژەنی و گۆرانیی فۆلکلۆری دەگوتەوە، یەکەمین ئەلبوومی تایبەتی خۆیشی لە ساڵی ۱۹۷۸دا بڵاو کردەوە.
ئەم گۆرانیبێژە کوردە، جگە لەوەی خاوەنی چەندین گۆرانییە، ھاوکات خاوەنی ۹ ئەلبوومی گۆرانیی تایبەت بە خۆیەتی.
Your Comment