به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، غوڵام حسه‌ین ئێژه‌یی، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران ڕایگه‌یاند که دوو که‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاگر گرتنی بینای پلاسکۆ له تاران ده‌ستگیر بوونه.
ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: دۆسیه‌ی بینای پلاسکۆ و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی ئاگر گرتنی ئه‌م بینایه ده‌ستی پێکردووه و له ژێر چاودێڕی داواکاری گشتی و دووکانداره‌کان دوو که‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ئاگر گرتنی بینای پلاسکۆ ده‌ستگیر کراون.
وتیشی: ئێمه سه‌رقاڵی لێکۆڵنهوهین که ئایا ئه‌م بینایه ده‌کرا له‌وه زیاتر نه‌ڕووخێت و خه‌ساره‌کانی که‌متر ببوایه یان نا و ئه‌گه‌ر ئه‌کرا، که‌مته‌رخه‌می له کێوه بووه. هێشتا به‌رپرسێکمان بانگهێشت نه‌کردووه.
ئێژه‌یی له به‌شیکی دیکه‌ی وته‌کانیدا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کۆڵبه‌ری له سنووره‌کانی ئێران وتی: ڕاسته بڕێک له کۆڵبه‌ره‌کان کاری قاچاخ ده‌که‌ن و له‌و ڕێچکانه‌ی بۆیان دیاری کراوه هات و چوو ناکه‌ن، به‌ڵام له‌مه‌شدا هه‌ر که‌سانی دیکه به‌هره‌ی زۆری ئه‌م کاره ده‌خۆن ئه‌وان شتێکیان ده‌ست ناکه‌وێت، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بۆ کۆڵبه‌ره‌کان هه‌لی کار بڕه‌خسێنێت، تاکوو چی دیکه کۆڵبه‌ری نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی بژێوی خه‌ڵک و قاچاخچییه‌کان نه‌توانن له سنوورنشینه‌کان که‌ڵک ببه‌ن.
شایانی باسه که ئاگر گرتنی بینای پلاسکۆ له تاران و گیان به‌خت کردنی چه‌ندین کۆڵبه‌ر به هۆی ڕنووی به‌فره‌وه، له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا بووه‌ته هۆی باس و خواستێکی زۆر له ناو به‌رپرسانی ئێرانی و دوێنی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیش پڕۆژه یاسایه‌کی به په‌له‌ی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کۆڵبه‌ره‌کان خسته ده‌نگدانه‌وه.
Your Comment