یارمەتی ٦٠٠ هەزار دۆلاری خەڵکی ئەمریکا بۆ چێکردنی مزگەوتی تگزاس

دوای ئەوەی مزگەوتی تگزاس سووتێندرا، ناوەندێکی ئیسلامی بە شێوەی ئانلاین خەریکی کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ دووبارە دروست کردنەوەی ئەو شوێنەیە کە لە ئاکامدا ٦٠٠ هەزار دۆلار کۆ کراوەتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، پاش ئاگر تێچوونی مزگەوتی تگزاس، ناوەندی ئیسلامی ڤیکتۆریا دەستی بە کۆ کردنەوەی یارمەتی خەڵکی بۆ دووبارە دروست کردنەوەی ئەو مزگەوتە کرد.
هەر بەم پێیە تا شەوی ڕابردوو ٦٠٠ هەزار دۆلار بۆ دووبارە دروست کردنەوەی ئەو مزگەوتە کۆ کرایەوە.
مزگەوتی تگزاس ڕۆژی شەممە و چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هاتنی هاووڵاتیانی ٧ وڵاتی بۆ ناو ئەمریکا قەدەغە کرد، لە ئاگردا سووتا.
ئەمە دوویەمین مزگەوتی ئەمریکایە کە لە مانگی ژانڤیەدا ئاگری گرتووە.

 

News Code 7925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =