به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌م فستیڤاڵه له ۹‌ی ڕێبه‌ندان تاکوو ۱۱ی ڕێبه‌ندان له شاری شیراز به‌ڕێوه ده‌چێت و گرووپێکی مۆسیقای کوردیش تێیدا به‌شدارن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رجه‌م ۹ گرووپ له پارێزگاکانی ئێرانه‌وه به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌یان کردووه و هه‌ر هه‌موویان کۆنسێرتی مۆسیقای ناوچه‌کانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م فستیڤاڵه لێکۆڵینه‌وه و به‌دوادا چوون بۆ فه‌رهه‌نگی ناوچه‌ییه‌کانی ئێرانه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه له‌م فستیڤاڵه‌دا که‌س خه‌ڵات ناکرێت، له ڕاگه‌یه‌ندراوی فستیڤاڵه‌که‌دا هاتووه که فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت و مۆسیقای هیچ ئێتنیکێک له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه به‌راورد ناکرێت و ناتوانین بڵێین که فڵانه که‌لتور له‌وی دیکه باشتر و به‌هێزتره، هه‌ر بۆیه کاری ئه‌م فستیڤاڵه لێکۆڵینه‌وه له فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و ڕێز گرتن له هه‌موویانه.
شایانی باسه که له‌م فستیڤاڵه‌دا فواد پیشوا، گۆرانی بێژی کورد له‌گه‌ڵ گرووپه‌که‌ی به‌شداری ده‌کات و چه‌ندین کۆپله‌ی کوردی پێشکه‌ش ده‌کات که ریتمێکی شاد و به‌زمیان هه‌یه.
Your Comment