AP ١٣٩٥ بەفرانبار ٢٥ ١٢:٠٨

لە لایەن فیدراسیۆنی به‌له‌مه‌وانی ئێرانه‌وه‌؛

بەلەمەوانی مەریوانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لاوان کرا

بەلەمەوانی مەریوانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لاوان کرا

لە لایەن فیدراسیۆنی بەلەمەوانی مەریوانەوە وەکوو ڕاهێنەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لاوان کرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە پێوەندیە گشتیەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، شەشەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری ئێسلالومی پیاوان و ژنان بە بەشداری هەشت بەلەمەوان بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ لە گۆلی ئازادی تاران و ڕۆخانەی کەرەج بەڕێوە دەچێت.
هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئیسلالومی لاوانی وڵات خۆیان بۆ بەشداری لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانی ئاسیا و جیهانی ٢٠١٧ ئامادە دەکەن و بەلەمەوانە داوەت کراوەکان لە بەشی پیاوان لە ژێر چاوەدێری هیوا نەسیمی ڕاهێنەری کوردستانی و بەردیا مهرجو لە رۆژی شەممە ٢٥ ی بەفرانبار تا شەشەمی ڕێبەندان ڕاهێنانی تەکنیکی و تاکتیکی ئەنجام دەدەن.
هیوا نەسیمی بۆ خۆی لە وەرزشوانان و پاڵەوانەکانی وه‌رزشی بەلەمەوانیە و خاوەن میدالیای برۆنزی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە وڵاتی چینە.
 

News ID 7628

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha