بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سیدنی مورنینگ هرالد، دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی کۆتایی هێنان بە دارشتنی گەڵاڵەی گەمارۆکانی سەر ڕووسیایە بە هۆی ئەوەوە کە ئەو دەوڵەتە مسکۆی تۆمەتبار کردووە بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ٢٠١٦.
لە لایەکی ترەوە لە سێناشدا هەوڵ دەدرێت بۆ گەمارۆ خستنە سەر ڕووسیا. لە هەمان پێوەندیدا سێناتۆر لیندسی گراهام ڕایگەیاند: سێنا لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەستێوەردانی کردووە.
گراهام لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١٠٠ سێناتۆریئ هەیە. من دەڵێم کە لە سەدا ٩٩ مان لە سەر ئەو باوەڕەین کە ڕووسەکان لە هەڵبژاردنەکەدا دەستێوەردانیان کردووە و ئێمە ئەمانەوێ کارێک لەم پێوەندیەوە ئەنجام بدەین. ئەمانەوێ گۆمارۆ بخەینە سەر تاک پووتین و نێزیکەکانی بە هۆی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکەدا.
ئەو سێناتۆرە ئەمریکیە هەروەها ڕووسیا بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی وڵاتەکانی تریشدا تۆمەتبار دەکات.
پرسی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی ئەمریکا پێش هەڵبژاردنەکە، لە مانگی نۆڤەمبەر و بە کەوتنە دەرەوەی ئیمەیلی کومیتەی نەتەوەیی پارتی دیمۆکرات هاتە ئاراوە. بەڵام لە هەمان کاتدا دیمیتری پسۆف وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانە کە لەم دواییانەدا سەبارەت بە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەک و بڵاو کردنەوەی ئیمەیلەکانی کومیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکرات بڵاو بووەتەوە، پووچ و بێ واتایە.
بۆچوونی ئێوە