بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبیە، جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تیرۆری ئاندرەی کارلۆف باڵوێزی ڕووسیا لە تورکیای ئیدانە کرد.
ناوبراو وتیشی: ئەمریکا ئامادەیی ئەوەی هەیە تا یارمەتیدەری ڕووسیا و تورکیا لە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر باڵوێزی مۆسکۆ بێت.
شیاوی باسە دوابەدوای تیرۆری باڵوێزی ڕووسیا لە تورکیا، ئەمریکا لە هەنگاوێکی پێشگیرانەدا، باڵوێزخانەی خۆی لە ئەنقەرە داخست.
Your Comment