به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئێواره‌ى دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى سێ وڵاتی ئه‌وروپایی له‌وانه هۆڵه‌ندا، به‌لژیک و لۆكسۆمبۆرگ گه‌شتنه هه‌ولێر.
ئه‌و وه‌فده پێش هه‌ولێر سه‌ردانی به‌غدایان کردبوو و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی عێراق دیداریان بووه.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هه‌رسێ وه‌زیره‌كه كرد و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرینگه‌وه بووه.
بڕیاره که‌مێکی تر ئه‌و وه‌فده که بریتیه له بیرت كۆندریس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا و دیدیه ڕینده‌رز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى به‌لژیكا و جان ئیسلبۆرن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى لۆكسۆمبۆرگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم سه‌باره‌ت به نوێترین پێشهاته‌كانى جه‌نگ دژ به داعش گفتوگۆ بکه‌ن.
هه‌روه‌ها باس له بارودۆخى زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره كه هه‌رێمى كوردستان به درێژایی شه‌ڕى داعش و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى موسڵ پێشوازیی لێیان كردووه، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانیان ده‌بێت.
Your Comment