به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌په‌گه به بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یێندراوێک ئاشکرای کرد که له سێ مانگی رابردوودا سوپای توركیا ۱۳۲ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی وشکانی و ۸۳ ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و ۳۶ هێرشی كۆپته‌ری جه‌نگی و ۸۵ هێرشی به هاوه‌ن و توپخانه‌كانی له دژی هێزه‌كانی په‌که‌که ئه‌نجام داوه.
ئاماژه‌ش دراوه که په‌كه‌كه ۵۳۰ چالاكی سه‌ربازییان له‌دژی سوپای توركیا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
له‌و شهڕانهدا۱۷۳۶ سه‌رباز و پۆلیس كوژراون كه ۲۱ له‌وانه ئه‌فسه‌ر بوون و ۶۷۶ یش برینداربوون و ۱۲۰زرێپۆش و تانك تێكشكێندراون و ۲۰۵ ئۆتۆمبێلیش سوتێنراون.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی په‌که‌که‌وه له‌و شه‌ڕانه‌دا ئه‌وه‌ش راگه‌یێندراوه که ۲۱۴ هێزی په‌که‌که له‌م شه‌ڕانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ۶ هێزیش به‌دیلگیراون.
Your Comment