به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لنه‌شره، مه‌نسوور به‌عیجی، ئه‌ندامی به‌ره‌ی "الاصلاح" له پارلمانی عێراق له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا ئیدانه‌ی داگیرکاری هێزه‌کانی تورکیای کرد و وتی: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پشتیوانی سه‌ره‌کی داعشه.
جه‌ختیشی کرد: ئه‌ردۆغان له ئێستادا بۆ زیاترکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر عێراقدا زیاترین په‌ل ده‌هاوێژێت و په‌نا بۆ هه‌موو شتێ ده‌بات.
ئه‌م پارلمانتاره‌ی عێراق هه‌روه‌ها به‌شداری کردنی هێزه‌کانی تورکیای له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕه‌ت کرده‌وه.
به‌عیجی له‌مباره‌وه وتی: له ئه‌گه‌ری به‌شداری کردنی هێزه‌کانی تورکیا له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ، ته‌رمی سه‌ربازه تورکه‌کان ده‌نێرینه‌وه بۆ تورکیا.
ئه‌و درێژه‌ی دا: تورکیا ده‌بێت بزانێت که حه‌شدی شه‌عبی خاکی عێراق ده‌کاته گۆڕستانی هێزه تورکه‌کان.
Your Comment