بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین ده‌میرتاش ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سێرگەی ستانیشەو سه‌رۆكی پارتی سوشیالیستی ئه‌وروپا باسی له ده‌ستگیركردنی گوڵته‌ن كشاناك و فرات ئانلی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ئامه‌د كرد.
دەمیرتاش وتی: ئاكه‌په ده‌یه‌وێت مودێلێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی فه‌رز بكات "به‌و بیرەوە توركیا به‌ڕێوه ناچێت و ئەگەر ئەنقەرە شه‌ش ملیۆن كه‌س دهنگدەرەکەی هەدەپە ده‌ستگیر بکات و بخرێنە زیندان هه‌ده‌په له‌ناو ناچێت.
گولتان کشاناک لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەپەکەکە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو کە رۆژی ۲۵‌ی تشرینی یەکەم لەفڕۆکەخانەی ئامه‌د دەستبەسەر بوو و هەمان رۆژ و لەچوارچێوەی هەمان لێکۆڵینەوەدا فورات ئانلی لەماڵەکەی خۆیدا لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیرکران.
Your Comment