به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،ڕۆژی ڕابردوو، له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و سیاسه‌توانی ناسراوه‌ی کوردی تورکیا و ئالتان تان و چوار په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی هه‌ده‌په بانگهێشتی دادگا كران.
ئه‌م شه‌ش پەرلەمانتاره کورده‌ی تورکیا بۆ وه‌رگرتنی ئیفاده و لێپرسینه‌وه بانگھێشتی دادگایه‌كی شاری ئامه‌د كراون.
له‌مباره‌وه کوردستان ۲۴ نووسی:داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئامه‌د بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، له‌یلا زانا، ئالتان تان، مه‌رال دانش به‌شتاش، سیبه‌ل یاغتالب، ئیمام تاشچیه‌ر و نه‌عمه‌توڵڵا ئه‌ردۆغموشی كردووه.
هه‌ر شه‌ش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بۆ تۆمه‌تی گومان‌لێكراو بانگهێشتی دادگا كراون، به بێ ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌ته‌كانیان ئاشكرا بكرێت، یان به چ تۆمه‌ت و گومانێك لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
Your Comment