به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له هه‌واڵده‌ریی ئه‌ڵمانیا، ناوه‌ندێکی توێژینه‌وه‌یی له فه‌ڕه‌نسا پاش لێکدانه‌وه‌ی زانیارییه‌کان ڕایگه‌یاند که زیاتر له ۷ هه‌زار ئه‌ورووپایی چوونه‌ته ڕیزی داعش.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ورووپاییه‌کانی ناو داعش هاوولاتی فه‌ره‌نسا، بریتانیا و ئه‌ڵمانیان.
هه‌روه‌ها ژامره‌یه‌ک له وڵاتانی هۆڵه‌ندا و نه‌مساوه چوونه‌ته عێراق و سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڤلی داعش ببن.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که تا ئێستا ۲۰۰ ئه‌ورووپایی له شه‌ڕه‌کانی داعش دا کوژراون.
ئه‌م ناوه‌نده توێژینه‌وه‌ییه داوای کردووه که یاسایه‌ک بۆ ڕێگری له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌ورووپایی و ته‌ڤڵ بوونیان به ڕێکخراوی داعش دابنرێت.
Your Comment