بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئێی بی سی نیووز، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە درێژ کردنەوەی سێ مانگەی دۆخی نائاسایی هەواڵی دا.
نەعمان کورتولمووش جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا پاش کۆتایی هاتنی دانیشتنی کابینەی ئەم وڵاتە لەم بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕایگەیاند: دۆخی نائاسایی لە تورکیا لە ۱۹ ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە بۆ ماوەی ۳ مانگی دیکە درێژ بووەتەوە.
پاش کوودەتا شکستخواردووەکوی تورکیا لە ۱۵ ی جوولایی ئەمساڵەوو، دەوڵەتی تورکیا دۆخی نائاسایی لە ئەم وڵاتە لە ۲۰ ی جوولایەوە ڕاگەیاندووە.
تورکیا فەتحوڵڵا گولەن بە پلان ڕێژیی ئەم کوودەتا تۆمەتبار دەکات و تا ئێستا چەندین جار داوای ڕادەست کردنەوەی ئەوی لە ئەمریکا کردووە.

جێگری سهرۆک وهزیرانی تورکیا ڕایگهیاند که دۆخی نائاسایی لە ئەم وڵاتە بۆ ۳ مانگی دیکە درێژ کراوهتهوه.
News Code 5773
بۆچوونی ئێوە