AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٦ ٠٦:٣٤

پلانی ئەمریکا بۆ کۆنتڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

پلانی ئەمریکا بۆ کۆنتڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

ئەردۆغان ئاڵتان، ڕۆژنامەنووسی کورد لە یادداشتێکدا، وێڕای هوشداردان سەبارەت بە هەڵوێستی تام باراک هەمبەر بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، وتی: هەڵوێستەکانی ئەو ڕووی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤینە کە تێیدا مافی کوردەکان بە ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەردۆغان ئاڵتان، ڕۆژنامەنووسی کورد لە یادداشتێکدا لە ژێر ناوی "لێدوانەکانی باراک، ئاشکراکەری پلانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین"، وێڕای ئاماژە بە هەڵوێستی تام باراکی نوێنەری ئەمریکا لە سووریا، هەمبەر بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەسەدە، وتی: ئەو هەڵوێستانە نیشاندەری هەنگاونان بەرەو سنووردارکردنە کە پشتئەستوورە بە هێزە جێگرەوەکان و دەوڵەتانی کۆنتڕۆڵ‌کراوە؛ سنووردارییەک کە تەرکیزی لە سەر ڕۆڵەکانە لە بڕی سنوورەکان و مافی گەلان و لەوان مافی کوردەکان بە ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێت و پێشێل‌ دەکرێت.

وتیشی: دیداری ئەمدواییەی نێوان نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لەگەڵ تام باراک، کاردانەوەی زۆری بەدواوە بووە، چونکە لێدوانەکانی باراک پێش و پاش ئەو دیدارانە، وێڕای گرینگیی سیاسی، هەڵگری دژوازیگەلێکە و هاوکاتبوونی لەگەڵ هەنگاوەکانی "پڕۆسەی ئاشتی و جڤاتی دیموکراتیک" ل تورکیادا مانادارە و نیشاندەری هەوڵی ئەکتەرانە بۆ تێپەڕین لە بەربەستەکان.

ئاڵتان بە ئاماژە بە جەختی باراک لە سەر "پشت‌سەرنانی سایکس-پیکۆ"، ئاشکرای کرد: واشنتۆن هەوڵ دەدا، ناکۆکییەکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەری کوردی بە زووترین کات لە ژێر ڕکێفی خۆیدا چارەسەر بکات؛ لە کاتێکدا کە ئەزموونی مێژوویی خەڵکی ناوچە هەمبەر بە دووپاتبوونەوەی ڕێککەوتنە داسەپاوەکان بۆتە هۆی هەستیارییەکی نوێ لەو ناوچەیەدا.

بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، پلانی سەرەکیی بەرەی ئەمریکا-بەریتانیا-ئیسرائیل لە 15 ساڵی ڕابردوودا لە "ناسەقامگیریی کاتی" تێپەڕیوە و بۆتە نمانەیەکی پاوەجێ کە لە بری سنوورەکان، تەرکیزی لە سەر "کاردا و پێگەکان"ـە کە بریتین لە "{ڕۆڵی پەراوێز لە بەرامبەر ڕۆڵی ناوەند؛ سەروەریی پەراوێز لە بەرامبەر ئامرزا و جێگرەوەکانی ناوەند"، و لەو چوارچیوەیەدا ئامانج نەک ڕووخاندنی ڕاستەوخۆی دەوڵەتەکان، بەڵکوو "خەساندن و ئینتیمای ناوخۆیی" ئەوانە، بۆ ئەوەی ببنە ئەکتەرانێک کە توانای بڕیاردانی سەربەخۆیان نەبێت و تەنیا ڕۆڵە پێدراوەکان بگێڕن.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەو ڕەوتە دوو قۆناغی هەیە، یەکەم "ئاژاوەی کۆنتڕۆڵ‌کراوە" بۆ لاوازکردنی دەوڵەت-نەتەوەکان و پاشان هەنگاونان بەرەو "دەوڵەتانی کۆنتڕۆڵ‌کراوە" کە هاوبەشی ئەمنی بە تەوەری پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، کۆنتڕۆڵی ئێران و ئیدارەی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانن. لەم سنووردار کردنەدا "خەڵک نابێ ببنە بکەری سیاسی" و ناکۆکییە مەزهەبی و ئیتنیکییەکان لە سوننە و شیعەوە تا کورد و عەرەب و تورک، دەبنە ئامرازی کۆنتڕۆڵی ململانێی ناوخۆیی و لەو سۆنگەوە مافی کوردەکانیش لەو پلانەدا یان دەکەوێتە ژێر گوشارەوە یان لە ئاستێکی "گونجاو"دا ڕادەگیرێت.

ئاڵتان پشتگوێ‌خستنی هاوکاریی تورکیا لەگەڵ گرووپگەلی جیهادی کە لە ژێر ناوی تیرۆیزمدان لە هەسەدە لە لایەن ئەمریکاوە بە لایەنی قەیرانسازی دەزانێ و ڕاشیگەیاند: ئامادەبوون و گواستنەوەی گرووپگەلێکی وەک "سرایا سوننە"، "جوندولئەقسا" و "حەراسەدین" لە بیابانەکانی سووریا و هاوئاهەنگیی ئەو گرووپگەلە لەگەڵ یەکینەکانی ئەرتەشی سووریا و لەوان 66 و 86، سەلمێنەری داڕشتنی سناریۆگەلێک بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕەقە و دیرەزورە.

ئەو ڕۆژنامەنوسە کوردە لەبارەی تورکیاش، وتی: ئەنقەرە لە ژێر سێبەری شەڕی ئیسرائیل-ئێران و پاشهاتی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا، هەست بە ئازادیی زیاتر دەکات و هەر بۆیە سەرەڕای هەنگاوی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پاڵپشتیی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی لێی، هەنگاوی یاسایی/سیاسییەکی ئەوتۆی هەڵنەگرتووە و تێدەکۆشی بە هاتوچۆی دیپلۆماتیک کات بۆ خۆی بکڕێتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە هەندێک پلانی پێشنیاریی بۆ دیمەشق و لەوان تەڤڵبوونی بە ڕێککەوتنی ئیبراهیم و درێژەی سەروەریی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان، لە چوارچیوەی هەمان پلاندا پێناسە بکرێت.

News ID 56424

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha