AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٩ ٠٥:٥٤

ئێران ئامادەیی سەربازی خۆی بۆ بەرزترین ئاست بەرز کردۆتەوە

ئێران ئامادەیی سەربازی خۆی بۆ بەرزترین ئاست بەرز کردۆتەوە

بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیی سەربازیی خۆی بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ڕۆسیا ئەلیوم بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئێرانی کە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئێران ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی خۆیان بۆ بەرزترین ئاست بەرز کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ هەر پێشکەوتنێکی سەربازی یان سەرکێشی ئەگەری دوژمن .

ئەو بەرپرسە ئێرانییە هەروەها ڕایگەیاند: پلانی وەڵامدانەوەی لەسەر ئاستی هەوا و وشکانی و دەریا ئامادە کراوە؛ بە شێوەیەک کە بتوانرێت وەڵامێکی قورس و بەربڵاو و سەرسوڕهێنەر پێشکەش بە هێزە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بکرێت.

News ID 60463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha