به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژکاری باڵای ئێران و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات وتی: زۆر که‌س ده‌پرسێت بۆ شه‌ڕ درێژه‌ی کێشا، به‌ڵام که‌س باسی ئه‌وه ناکات که دوژمنه‌که‌ی ئێمه سه‌دام بوو، ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌ڕی پێفرۆشتین و به‌رده‌وام دوای ئه‌وه‌ی شکستێکی ده‌خوارد له دوای ئه‌وه بوو تاکوو ده‌رفه‌تێک بدۆزێته‌وه و خۆی ڕێکبخاته‌وه و دووباره هێرش بکاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام ئێمه کارێکمان پێ‌کرد که هه‌رگیز چی دیکه نه‌یتوانی هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێ. له‌ناو چوونی سه‌دام به سه‌رکه‌وتنی ئێرانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
شه‌مخانی له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاشکرای کرد که ئێستا ئه‌مریکا به‌رده‌وام داوا له ئێران ده‌کات تاکوو سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که دانوستان بکه‌ین و زیادی کرد: ئه‌مریکا ده‌ترسێت له ناوچه‌که شکست بێنێت، بۆیه به‌رده‌وام داوای گفتوگۆ له ئێمه ده‌کات، ئێمه‌ش بۆیه ئه‌م داواکاریانه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه چون ئه‌مریکا به نه‌هێنی و ته‌نانه‌ت به ئاشکراش پشتیوانی له بڕێک ده‌وڵه‌ت و گرووپی تووندڕه‌و له ناوچه‌که‌دا ده‌کات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پەرەسەندنی تیرۆر له ناوچه‌که‌دا.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی: پارلمانی وڵاتانی ئیسلامی له جێگه‌ی واژۆ کردنی پڕۆژه‌ی به‌ربه‌ست دروست کردن بۆ یه‌کتر و به‌ر گرتن به زیاره‌تی زیاره‌تکارانی وڵاتانی دیکه، وه‌ک ڕێوڕه‌سمی حه‌ج، ده‌بێت له دوای ئه‌وه بن که موسوڵمانه‌کان یه‌کگرتوو بکه‌ن تاکوو له به‌رنابه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه بیانییه‌کان بوه‌ستینه‌وه.
شه‌مخانی له وڵامی قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕژیمی زایۆنی ئیسڕائیل وتی: ئێمه دوای ده ساڵی دیکه که به‌رجام ته‌واو ده‌بێت چی دیکه هیچ به‌ربه‌ستێکمان بۆ وزه‌ی ناڤۆکی نامێنێت، مه‌گه‌ر فتوای ڕێبه‌ری باڵای ئێران که ئه‌م شته‌ی حه‌رام کردووه.
Your Comment