AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٤ ٢٠:٥٤

خێزانێک بە تاوانی گوێدانی مۆسیقای کوردی لە تورکیا سزا دران

خێزانێک بە تاوانی گوێدانی مۆسیقای کوردی لە تورکیا سزا دران

خێزانێکی کوردی ئەستەنبۆڵی، تەنیا بە تاوانی بیستنی مۆسیقای کوردی لە ئۆتۆمبیلەکەیان، لە لایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر و لەو ڕووداوەدا ژنێکی دووگیان، منداڵە 7 مانگەکەی لەبار چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مێزۆپۆتامیا، خێزانێکی کورد لە 13ی جووڵای 2025، لە کاتی گەڕانەوە لە گەشت و سەیران لە ناوچەی بایرام‌پاشای ئەستەنبۆڵ، بە تاوانی گوێدان بە مۆسیقای کوردی لە ئۆتۆمبیلەکەیان، لە لایەن پۆلسیەوە هێرشیان کرایە سەر و پاش قۆڵبەست‌کران، کەوتنە بەر لێدان و ئەشکەنجەی ئەو هێزانە.

بە گوێرەی گێڕانەوەی خود ئەو خێزانە، پۆلیسی ئەستەنبۆڵ پاش لێدانی تۆمەتی "تیرۆریست" لەوان بە تاوانی بیستنی مۆسیقای کوردی، بەربۆتە لێدانیان و لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتە، ژنێکی دووگیان بە ناوی زێنەب یامان، پاش لێدان و ئێش‌گەیاندن بە زکی، ناچار لە بەدنیاهێنانی منداڵە حەوت‌مانگەکەی بە سزاریەن بووە کە لە ئێستادا دۆخی منداڵە زۆر ناجێگرە و لە بەشی پیڕاگەیشتنی تایبەتیدا ڕاگیراوە.

News ID 55998

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha