بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
کاتێک لە یەکی مانگی دەی 2024 دا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە چووە پەرلەمانی تورکیا و تەوقەی لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکانی دەم پارتی کرد و وتی کوردەکان پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵگای تورکین، دەمانەوێت برابین و بەشدار بن لە گەشەپێدانی تورکیادا، هەموومان بە یەکەوە دژ بە هەوڵەکانی ئیرهاب بین و هەموومان بە ئاشتی بەیەکەوە بژین. نیشانەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستان لە نێوان تورکیا و پەکەکە دەرکەوتن.
دواتر باخچەلی پێشنیاری کرد وەفدێک سەردانی ئۆجەلان بکات و بێتە پەرلەمان و هەڵوەشانەوەی pkk ڕابگەیەنێت.
پاش چەند ڕۆژێک لەم وتانە وەفدی نوێنەرانی کورد چووە ئیمڕاڵی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان. دواتر ئەو وەفدە ڕایگەیاند کە ئۆجەلان سێ نامەی بۆ قەندیل و ئەرووپا و هەرێمی کوردستان ناردووە و پێدەچێت ئاشتی لە تورکیا بێتەدی.
چەند ڕۆژ لەمەوپێش ئۆجەلان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند: پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە.
ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دوای ۲۶ ساڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە دەڵێت: ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كوو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت و پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژوییه‌كه‌ی ۲۷ـی شوباتی ۲۰۲۵ بۆ ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی.
دەشڵێت: بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ک چه‌ک. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌که‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراکتیزه بکه‌ن. پێشهاته‌کانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له هه‌رێمه‌که‌دا، به ئاشکرا گرنگی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که سه‌باره‌ت به پرۆسه‌که پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ره‌خنه و پێشنیار و هاوکارییه‌کتانم. ده‌توانم به حه‌ز و جۆشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌مه‌وه و خۆم به گەشبین و ئاماده ده‌زانم که ئه‌م گفتوگۆیانه لەسەر ئاستی ناوچه‌که و جیهانیشدا ئێمه و هێزه‌کانی مۆدێرنیته‌ی دیموکراتی به به‌رنامه‌یه‌کی تیۆری و قۆناخێکی ستراتیژی و ته‌کتیکی ده‌گه‌یه‌نێت و له ئێستاوه له‌ناو هه‌وڵ و ئاماده‌کاری ئه‌مه‌دان.
بانگه‌وازیم بۆ قۆناخی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌کانی کۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیارانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم کردوون، قورسایی بخه‌ینه سه‌ر هه‌وڵه‌کانمان و پێشکه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی سه‌رکه‌وتووانه به‌دی بهێنین
هەروەها کەجەکە ڕایگەیاند: گرتەی ڤیدیۆیی لە چەک دانان تۆماردەكرێت و لە ڕێگەی شاشەیەکەوە لە نزیک شوێنی بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمەکە نمایش دەکرێت.

بەشی ڕاگەیاندن و میدیایی کەجەکە لە ڕێگەی ئیمەیلەوە بە زمانی ئینگلیزی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ئاگاداركردوەتەوە کە فۆرمی ڕوماڵکردنی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکەیان پڕکردوتەوە دەڵێت، "بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە، گۆڕانکاریی لە شێوازی بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمی چەکدانان لە سلێمانی کراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ڕێوڕەسمەکە لە شوێن و کاتی خۆی بەڕێوە دەچێت، بەڵام بەبێ ئامادەبونی کەناڵ، میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان دەبێت.
تەواوی ڕێوڕەسمی چەکدانانەكە تۆمار دەكرێت و دواتر لە ڕێگەی شاشەیەکەوە كە لە نزیک شوێنی بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمەکە دادەنرێت، نمایش دەکرێت.

پاش کەمێکێکی تر لە بناری قەندیل گرووپێکی پەکەکە چەک دەسووتێنێت.
Your Comment