به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، رۆژی هه‌ینی هاوکات له‌گه‌ڵ ئازاد کردنی شه‌نگال به ده‌ستی هێزه کوردییه‌کان،هه‌واڵی تێکهه‌ڵچوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هێزی پێشمه‌رگه له بازگه‌یه‌کی دۆزخۆرماتوو بڵاوبووه‌یه‌وه که بووه جێگه‌ی نیگه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق و جیهان.
به پێی لێدوانه‌کانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه که له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، هێزێکی حه‌شدی شه‌عبی به بازگه‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌دا تێده‌په‌ڕن و بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه فه‌رمانه‌کانی هێزی پێشـه‌رگه، درێژه به هاتنی خۆیان ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هێزه له لایه‌ن هێزه‌کانی بازگه‌که‌وه بدرێنه به‌ر رێژه‌ی فیشه‌ک و شه‌ڕه‌که قوولتر ببێته‌وه و له کۆتاییدا 3 هێزی حه‌شدی شه‌عبی و دوو پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان گیانیان له ده‌ست دا.
دوا به‌دوای ئه‌م هه‌واڵه، هه‌ر یه‌که له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نیگه‌رانی خۆیان له‌م رووداوه راگه‌یاند و داوای ده‌ست به‌جێ کۆتایی هاتنی ئاڵۆزییه‌کانیان له دۆزخۆرماتوو کرد.
لای خۆیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ر هه‌مان رۆژ له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان رایگه‌یاند که ده‌بێت ده‌ست به جێ ئه‌م فیتنه‌یه رابگیرێت و هه‌ر که‌س به هه‌ر ناوێکه‌وه ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی ده‌بێت سزا بدرێت.
به‌ڵام ئه‌م هۆشدارانه نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئاڵۆزیییه‌کان بوه‌ستن و به پێی پاگه‌نده‌ی مێدیا کوردییه‌کان "حه‌شدی شه‌عبی ناوه ناوه ماڵ و دووکانی کورده‌کانی له‌م شاره‌دا ئاگر تێبه‌رده‌دا و ده‌بووه جێگه‌ی مه‌ترسی زیاتری کورده‌کانی ئه‌م شاره. "
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێکدانه‌کان درێژه‌ی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت دوێنێ شه‌و، مه‌حموود سه‌نگاوی یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند که پێشمه‌رگه بۆ هه‌رجۆره ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازراو که‌وتووه‌ته ئاماده باشیه‌وه.
کار گه‌یشته ئه‌و جێگه‌ی که موقته‌دا سه‌ده‌ر به فه‌ڕمی داوای دانوستانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم کرد و له په‌یامێکدا داوای کرد که هێزه چه‌کداره‌کانی نێو دۆزخۆرماتوو دان بۆ خۆیاندا بگرن.
له ده‌رنجامی داخوازییه جۆراجۆره‌کان، هه‌ر دوو فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له دۆزخۆرماتوو کۆبوونه‌وه‌یان کردووه و "حه‌سه‌ن بارام" جێگری لێپرسراوی بازگه‌ی حه‌مرین له‌مباره‌وه وتی: ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتووین و پابه‌ندیش ده‌بین به رێككهوتنهكهمانهوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
ئه‌م فه‌رمانده‌یه له درێژه‌ی قسه‌کردن بۆ پی ی‌و که‌ی وتی: تاکوو ئێسته گرژییه‌كان له نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی راوه‌ستاوه و سووتاندنی شوێنه گشتیه‌كان له ناوچه كورد و توركمان نشینه‌كان راگیراون و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و دیلانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م پێكدادانه‌دا ده‌ستگیر كرابوون له لایه‌ن هه‌ر دوو لاوه ئاڵ‌وگۆڕیان پێكراوه و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م ماون.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م لێدوانانه، ئه‌مڕۆ هه‌واڵێکی دیکه بڵاوکرایه‌وه که منداڵێکی کورد به قه‌ناس کوژراوه و میدیا کوردییه‌کان نووسیویانه که پێده‌چێت قه‌ناس به‌ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی تورکمانه‌کان بێت.
هه‌موو چاوودێڕانی سیاسی و به‌رپرسانی کورد و عێراقی له‌م رووداوانه نیگه‌رانن.
Your Comment