بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەستدرێژییە سەربازییە ئاشکراکانی ڕێژیمی تاوانکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە پلانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و ڕێبەرایەتیی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا (د.خ)، "فەیلەقی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی" بە کۆدی پیرۆزی یا ئەبا عەبداللە ئەلحوسێن (د.خ) لە ئۆپەراسیۆنی بەشارەتی فەتح بە هێرشێکی مووشەکی وێرانکەر و بەهێز بنکەی ئەلعودەیدی قەتەری کردە ئامانج.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە ئەم بنکەیە بارەگای هێزی ئاسمانی و گەورەترین سەرمایەی ستراتژیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
Your Comment