AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ١٨:٢٤

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان گەورەترین هەڵەی ئەم وڵاتەیە

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان گەورەترین هەڵەی ئەم وڵاتەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هاوبەشی و دەستێوەردانی ئەمریکا لە ململانێی بەردەوامدا گەورەترین هەڵەی ئەم وڵاتەیە کە بتوانێت بڵێسەی شەڕ بۆ هەموو ناوچەکە بڵاو بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتای کەنەدی خۆیدا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کرد.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و کەنەدا، دوایین دۆخی دوای دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانیان تاوتوێ کرد.

عێراقچی بە شرۆڤەی تاوانەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا بەرانبەر ئێران، جەختی له سەر بەرپرسیارێتی هەموو حکوومەتەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووە کان کرده وه بۆ ڕاگرتنی ئه م ده ستدرێژییه و لێپرسینه وه ی ڕژیمی ئیسرائیل و سزادانی له به ڕامبه ڕ ئه م بێ یاساییه .

عێراقچی هەروەها ئاماژەی بە کردەی مەترسیداری ڕژێمی زایۆنی لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کردەوە شەڕانگێزییە لە ناوەڕاستی دانوستانەکان سەبارەت بە مەلەفی ئەتۆمی ئێران ڕووی داوە و پێشێلکردنی هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

News ID 55682

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha