AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٢ ٠٦:٥٥

کوردی سووریا و دیمەشق لەسەر چوار تەوەر ڕێککەوتن

کوردی سووریا و دیمەشق لەسەر چوار تەوەر ڕێککەوتن

شاندەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی کاتی سووریا لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ لە دیمەشق بەڕێوەچوو، باسیان لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لەسەر چوار میحوەری سەرەکی گەیشتنە ڕێککەوتن و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەسەر بەردەوامیی دانوستانەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا کردەوە.

پێکهێنانی لیژنە تایبەتەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لە نێوان مەزلوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتی سووریا.

هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە و پەیوەستن بە تاقیکردنەوە و ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، گەرەنتیکردنی مافەکانی خوێندکاران، و ئارامی لە پرۆسەی خوێندندا.

گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و هەوڵدان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم گەڕانەوەیە.

کاراکردنەوەی دۆسیەی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئارامی بکا.

News ID 55253

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha