AP ١٤٠٤ گوڵان ١٣ ٠٩:٠٢

عێراقچی: ئێران مافی هەبوونی چەرخەی تەواوی سووتەمەنی ئەتۆمی هەیە

عێراقچی: ئێران مافی هەبوونی چەرخەی تەواوی سووتەمەنی ئەتۆمی هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە دووپات کردنەوەی درۆ ، ڕاستییەکان ناگۆڕێت، وتی: ئیران وەکوو یەکێک لە واژۆکەرەکانی گرێبەستی ئێن پی تی، مافی هەبوونی چەرخەی تەواوی سووتەمەنی ئەتۆمی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: من لە شی کردنەوەی پرسە سەرەکییەکان لە دانوستانەکان لە ڕێگای مێدیاکانەوە خۆ دەبوێرم.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەوەی کە دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە دووپات کردنەوەی درۆ راستییە بنەڕەتییەکان ناگۆڕێت. ئێران وەکوو یەکێک لە واژۆکەرەکانی گرێبەستی ئێن پی تی بەتواوەتی مافی ئەوەی هەیە کە چەرخەی تەواوی سووتەمەنی ئەتۆمی هەبێت جگە لە ئەوەش، چەند ئەندامی ئێن پی تی هەەن کە ئۆرانیۆم دەپیتێنن لە حاڵێکدا کە چەکی ئەتۆمیش بەتواوەتی ڕەت دەکەنەوە. ئەو پرسە جگە لە ئێران چەند وڵاتی ئاسیایی، ئەورووپی و ئەمریکای باشووریش دەگرێتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە هەڵوێستی گوشار و قسەی هاندەرانە و توندوتیژ هیچ شتێک جگە لە لەناوبردنی بەختی سەرکەوتن نایێتە دی.

عێراقچی وتیشی : ڕێککەوتنێکی سفت و قایم و بڕوا پێکراو لە بەردەستە، تەنیا شتێک کە پێویستە ورەی سیاسی یەکلایی و ڕوانگەی یەکسانی خوازانەیە.


News ID 54874

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha