AP ١٤٠٤ گوڵان ٧ ١٥:٥٢

تازیەباریی گشتی لە سەرانسەری ئێران ڕاگەیێندرا

تازیەباریی گشتی لە سەرانسەری ئێران ڕاگەیێندرا

دەوڵەتی ئێران بە بۆنەی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە ڕووداوەکەی بەندەر عەباس، تازیەباریی گشتی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سبەینێ دووشەمە 8ی گوڵان، ڕۆژی تازیەی گشتی لە سەرانسەری ئێران ڕاگەیێندراوە.

دەوڵەت ڕایگەیاند: بە بۆنەی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئێرانی لە ڕووداوی تەقینەوەکەی ئێسکلەی شەهید ڕەجایی، بەندەر عەباس لە باشووری وڵات، سبەینی دووشەمە تازیەی گشتییە لە ئێراندا.

لە پارێزگای هورموزگانیش سێ ڕۆژ تازیەباری ڕاگەیێندرا.

News ID 54803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha